رۆژی پێنج شەممە٢٠٢٠.٤.٢٣ بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەرھەمی ناوخۆیی و ھاوردەکراودا "ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی ھاوسەنگی سەوزەو میوە" لە پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا بەھۆی پێگەیشتنی بەشێک لە بەرھەمە ناوخۆییەکان بە تایبەت ئەو بەرھەمانەی کە لە پڕۆژە پلاستیکیەکان بەرھەم دەھێندرێت لەمانگی "٥" ی ئایارەوە باج بخرێتە سەر ھەموو ئەو بەرھەمانەی سەوزەو میوە کە لە دەرەوەی ھەرێم ھاوردە دەکرێت ، ئەمەش بە ئامانجی ساخکردنەوەو گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرھەمی ناوخۆیی .
لە بارەی ئەو بەرھەمانەش کە لە ناوخۆدا بەرھەم دەھێندرێت رزگار حمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند: زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی کە کێڵگەکانی پارێزگای سلێمانیدا بەرھەم دەھێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایەو ھەموو ڕێکارەکانی بەبازارکردن دەگرینەبەر بۆشاغکردنەوەی بەرھەمی جوتیاران.
جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی وتیشی: بەوردی چاودێری عەلوەکان دەکەین بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ ھەروەھا لەسەر ھەموو ئەوکەسانەی کەلەعەلوەدا کاردەکەن پێویستە سەرجەم ڕێنماییەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن و عەلوە بەردەوام پاکژ بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.