Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:33

به‌ بڕیاری نێچیرڤان بارزانی دوو تاقیگه‌ی دیکه‌ بۆ رۆژئاوای کوردستان نێردران

تایبه‌ت به‌ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%


به‌ بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دوو تاقیگه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ رۆژئاوای كوردستان نێردران.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌ بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ دوو تاقیگه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ رۆژئاوای كوردستان نێردران.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ قامیشلو رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی  رێڤه‌به‌ری خۆسه‌ری و، مسته‌فا بالی گوته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ له‌ ده‌روازه‌ى سێمێلكا
 هه‌ر دوو تاقیگه‌كانیان وه‌رگرتووه‌.

رۆژی نۆی نیسان به‌ هه‌مان شێوه‌ و به‌ بڕیارێكی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو تاقیگه‌ی دیكه‌ بۆ رۆژئاوای كوردستان نێردرابوون.

دوای وه‌رگرتنی هه‌ر دوو تاقیگه‌كه‌‌، مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.