وه‌زیری ئه‌وقاف به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بریایاندا، هێشتا مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێته‌وه، چونكه مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌ڕه‌ویته‌وه ماوه.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له كۆنگهرهكی رۆژنامه‌وانیدا هاوبه‌شدا پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئایینی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه بووه رێنماییه‌كانمان وه‌ك خۆپارێزی له كوردستان بهرفراوانتربێ و مزگه‌وته‌كانیش په‌یوه‌ستی خۆیان به رێنماییه‌كان دووپاتكردۆته‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان و كوردستانیش به‌رده‌وامه بۆیه، هه‌ركاتێك زانیمان كه مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مبۆته‌وه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ر له ده‌وام و قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داخستنی مزگەوتەکان سیاسی نییە، ئەگەر قسە لەسەر ئەوەیە کەواتە داخستنی قوتابخانە و زانکۆ و فەرمانگەکان چیە، بۆیە هیچ بابەتێکی سیاسی نییە بەڵکو مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەیە، کردنەوەی بازاڕیش پەیوەندی بەپێویستی و بژێوی خەڵکە، چونکە ئێستا حکومەتیش تووشی کێشەی دارایی بووە، ناکرێت مووچە نەدرێت دەرفەتێک بۆ کاسبی هاوڵاتیان نەکرێتەوە، بۆیە سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان لەپێش هەموو شتێکەوەیە و ناکرێت ئەو دۆخە تەندروستییە بەبابەتی تر لێکبدرێتەوە.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ڕایگەیاند، دڵنیای هەموو لایەک دەکەینەوە هەرکات بزانین مەترسی نەماوە، مزگەوت پێش فەرمانگەکان و قوتابخانەکان و زانکۆکان دەکرێتەوە، ئێمەش خەمبار و دڵتەنگین بەداخستنی مزگەوتەکان.
هاوكات دكتۆر سامان به‌رزنجی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ماوه‌یه‌كی تر ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كۆرۆنا هه‌یه بۆیه له‌داهاتوودا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسی یەکێتی زانایان دەکەین لەپشتگیریان بۆ پابەندبوون بەڕێنمایی تەندروستی، بۆیە ئەم ڕێکارانە کاتین و بڕیاری کۆتایی نییە، تاوەکو 1ی ئایار هەڵسەنگاندن دەکرێت لەڕووی پەتازانیەوە، پاشان بەدڵنیاییەوە بەڕێنماییەکاندا دەچینەوە، چونکە تائێستاش تۆمارکردنی حاڵەت هەبووە، ئەمڕۆش حاڵەتێکی تر تۆمارکراوە، بۆیە هیوادارین مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتیان بەرژەوەندی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرن، ئاسانکاریەکانیش بۆ کردنەوەی شوێنەکان بەپێی پێویستی هاووڵاتیان بووە، ئومێد دەکەین لەزووترین کات نەخۆشیەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.