Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:33

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکرده‌وه‌

(١٠٤٨) پشکنین ئەنجام دراوە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 59ی  لەبارەی دواین ئامارەکانی کەرەنتینەکراوان و ژمارەی پشکنینەکان و ئاماری گشتی بڵاوکردەوە و دەستخۆشی له‌ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ده‌كات و هاتووه‌.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (59)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1.    کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٥٠١) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٥٢٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٢) شوێنی جیاواز (٤٢٣) لە هەولێر، (٢٢٩) لە سلێمانی، (٨٢٢) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٩٧٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٩١) هاووڵاتی.

2.    پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٤٨) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٢٠) هەولێر، (٣٤٢) سلێمانی، (١٥٤) دهۆك، (٦) هەڵەبجە، (١٢٦) سۆران.

•    پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٣٩) ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانیە و لەکەڕەنتین دایە کە پێشتر گەشتی وڵاتی بەریتانیای کردووە.
•    پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٤٥) ساڵە، پزیشكێکی پسپۆرە .

3.    ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٩) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی               
 حکومەتی هەرێمی کوردستان             
         ٢٣ی نیسانی٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.