Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 22:06

ئه‌مڕۆ ڕۆژی شه‌هیدی زانکۆیه‌

46 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی بۆردومانكردن و ڕاپه‌ڕینی قه‌ڵادزێدا تێده‌په‌ڕێ
کوردستان TV
100%

له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆداو 46 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ به‌رواری 24ی4ی 1974 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ڕژێمی به‌عسی فاشى شاری قه‌ڵادزێ و زنكۆ تاقانه‌كه‌ی كوردستانیان له‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به‌ چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی جۆری ناپاڵم بۆردومان كرد.

 لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆكە مەرگ هێنەكانی ڕژێم ( 163 ) هاوڵاتی شەهید بوون كە لەناویاندا ( 20 ) یان قوتابی زانكۆ بوون ، هەروەها بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە ( 200 ) هاوڵاتی و بە دەیان خانوو دوكان لەگەڵ زەوی تەخت بوون.

كارەساتەكە هێندە گەورە بوو، بوە جێگای بایەخی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە بەناوبانگەكانی جیهان ، وە لەلایەن سەرۆك و باوكی ڕوحی نەتەوەییمان ( بارزانــی نەمــر ) ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی ( ماتەمینی گەلی كوردستان ) ناوزەدكرا .

لە ساڵی ( 1982 ) یادی كارەساتی قەڵادزێ بوە خۆپیشاندانێكی جەماوەری بەرفراوان كە تیایدا چەندان شەهید و برینداری لێكەوتەوە له‌ ناویاندا مامۆستا سنه‌وبه‌ر و دایكه‌ ئامینه‌ كه‌ بوونه‌ ڕه‌مزی به‌رخودانی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ و  دەیان گەنج و هاوڵاتی و كەسایەتی شارەكەش لەلایەن دام و دەزگاكانی بەعسەوە گیران و زیندانی كران ، دواتر ئەم خۆپیشاندانە پەڕینەوە بۆ شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان .

له‌ م ساته‌وه‌خته‌شدا ڕێكخستنەكان و جەماوەری پارتی ڕۆڵی كارا و بەرچاویان هەبوو لە سازدانی جەماوەری شارەكان بۆ خۆپیشاندان و پێشەنگی خۆپیشاندەران بوون . لەدوای ڕاپەڕینیش ساڵانە ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕاگیراوە ، لە پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیەك لەلایەن فراكسیۆنی پارتیه‌وه‌  گەڵاڵەكرا و دواتر درایە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و , لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی حكومەت دا ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ( 10/2/2013 ) بڕیاردرا ( 24/4 ) بكرێتە ڕۆژی ( شەهیدانی زانكۆ ) . ئەمساڵ لە كاتێك دا ( 46 ) چل و شەشەمین ساڵیادی كارەساتی ( 24/4/1974 ) و , ( 38 ) ساڵەی خۆپیشاندانە جەماوەریەكانی ( 24/4/1982 ) دەكەینەوە.

هه‌موو ساڵێك له‌و به‌رواره‌دا مه‌راسیمی شكۆدار بۆ یادی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ ڕێكده‌خرێ، ئه‌مساڵیش به‌هۆی بڵاوببونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌ جیهان، ئه‌م یاده‌ ناكرێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.