بێگومان هه‌ر په‌رستنێك كه خودای گه‌وره له سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی واجب كردبێ ئه‌وا له لایه‌نێك له لایه نه‌كانی سودێكی ته‌ندروستیشی هه‌یه بۆ مرۆڤـ جگه له‌و پاداشته زۆره‌ی كه له دوارۆژ ده‌یدرێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی و ده‌روونی كراوه له سه‌ر بایلۆجی ده‌زگای ده‌ماره‌كان و ره‌فتاری مرۆڤـ له كاتی به رۆژوو بوون , كه له لایه‌ن دكتۆر رامز ته‌ها محمد ئه‌نجامدراوه ( راوێژكاری پزیشكی ده‌روونی و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌ی كوه‌یت ) .
كورته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه :- ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌دات كه وه‌لاَمی زۆرێك له‌و پرسیارانه بداته‌وه كه زۆرێك له رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان و هه‌ندێك له گومانبه‌ره‌كان ( المشككین ) ده‌یان كرد له سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیا و ده‌روونزانی فیسیۆلۆجی وه لێكۆڵینه‌وه ده‌روونیه‌كان و بیۆلۆجیه‌كان ( زینده‌وه‌رزانی ) كه ده‌كران بۆ مێشك و ده‌زگای ده‌ماره‌كانی مرۆڤـ .
كاتێك هه‌ندێ كه‌س ده‌پرسن و ده‌ڵێن حیكمه‌ت چیه له به‌رۆژوو بوون , كه مرۆڤ خۆی ده‌گرێته‌وه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌لالی كردون بۆ مرۆڤـ به درێژای ساڵ وه سودی ئه‌م خۆ گرتنه‌وه‌ی مرۆڤـ چی یه ؟
هه‌ندێ وه‌لاَمی ناراسته‌و خۆ ده‌ركه‌وتن له ئه‌نجامی هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ له رۆژ ئاوا , ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رسورمانه ئه‌وه‌یه كه له‌م سالاَنه‌ی دوایی كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتن له رۆژ ئاوادا كه زۆربه‌شیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌نته‌ره زانستیه رۆژ ئاوایه‌كان ده‌رچوو بوون كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه ئاماژه‌یان ده‌دا به ترسناكی ئاره‌زووكانی خه‌ڵك و به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌هه‌واتیان و له ده‌ستدانی تواناكانیان له كه‌م كردنه‌وه‌ی ویسته‌كانیان و زۆری هه‌ڵبژاردنه‌كان وه فره وه‌لاَم دانه‌وكانیان هه‌روه‌ها نه‌بوونی سه‌یته‌ره‌یان له سه‌ر غه‌ریزه‌كانیان و شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌كانیان .
لێكۆڵینه‌وه‌كانی ( دكتۆر كانمان ) له زانكۆی (( برنستون )) ی ئه‌مریكی ئه‌وه‌یان پشت راست كرده‌وه كه كه‌م نه‌بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان ( الاختیارات ) و زاڵ نه‌بوون به سه‌ر ئاره‌زووه‌كان ده‌بێته هۆی – به پێی لێكۆلێنه‌وه مه‌یدانیه‌كه‌ی كه ئه‌نجامی داوه – زیاد بوونی هه‌ست كردن به خه‌مۆكی (( الكابه )) ته‌نانه‌ت ده‌ركه‌وتنی معه‌ده‌لی خه‌مۆكی به پله‌یك كه پێچه‌وانیه له گه‌ڵ زۆری ئیختیارات , وه ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه هێشتا فێری ئه‌وه نه‌بووینه كه به چ شێوه‌یه‌ك شه‌هه‌واتی خۆیان كۆنترۆڵ بكه‌ن .
دكتۆر ( تفیرسكی ) یش له زانكۆی ( ستانفۆرد ) گه‌یشته هه‌مان ده‌ره‌نجام له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا , له ساڵی 2004 یش دواین لێكۆڵینه‌وه ده‌رچوو كه ئه‌وه‌یش هی دكتۆر ( باری شوارتز ) Barry Schwartz بوو كه ئه‌ویش به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی نه‌خۆشی خه‌مۆكی و هه‌ستی كپ بوون وه هه‌ست كردن به بێزاری كه ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌نجامی زێده‌رۆیی كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و نه‌بوونی قه‌ناعه‌ت سه‌ریان هه‌ڵداوه , هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه كردوه كه زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا شێوازی كۆنترۆڵكردنی حه‌زوئاره‌زووه‌كانیان نازانن وه نازانن چۆن ئاره‌زووه‌كانی خۆیان كه‌م كه‌نه‌وه .
هه‌موو ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه گرنگی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ده‌بێ مرۆڤـ هه‌وڵ بدات خۆی رابهێنێ ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیاریكراویش بێت له سه‌ر ئه‌م شێوازه بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌فسی خۆی له به دوانه‌كه‌وتنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی پاشانیش كۆنترۆڵ كردنی ره‌مه‌كه‌كان ( غرائز ) و هه‌ڵچوونه‌كان و ره‌فتاره‌كانی .. واته ئه‌وه گرنگه كه خۆی فێربكات له كۆنترۆڵ كردنی ئاره‌زووه‌كانی به به رۆژوو بوون بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و , هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه چه‌ند سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ر كردن هه‌ن له رۆژ ئاوا به هۆی به‌رۆژوو بوونه‌وه به تایبه‌تیش له سوید و پرتۆگال .
له پاڵ حیكمه‌ت و سوده‌كانی رۆژوو حیكمه‌ت و سوده‌كانیشی روون ده‌كه‌ینه‌وه له روه دینیه‌كه‌یه‌وه هه‌رچه‌نده مرۆڤـ ناتوانێت بگات به نهێنیه‌كانی .. خوای گه‌وره له باره‌ی رۆژووه‌وه له قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ :{ياأَیُّهَا الَّذِینَ أمَنُواْ كُتِبَ عَڵیْكُمُ الصِّيامُ كَمَا كُتِبَ عَڵی الَّذِینَ مِن قَبْلِكُمْ ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} (183) سوره البقره . پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صل الله علیه و اله وسلم ) باسی له رۆژوو كردوه كه به كۆنترۆڵكه‌ری شه‌هه‌واته‌كانی وه‌سف ده‌كات وه وای نیشانداوه كه رۆژوو مرۆڤـ فێری ئارام گرتن ده‌كات له سه‌ر دوانه‌كه‌وتنی حه‌ز و ئاره‌زوكانی وه ئارام گرتن له سه‌ر برسێتی و تێنوێتی , واته رۆژوو وه‌كو سیسته‌مێكی ته‌واوكاریه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی تواناكانی مرۆڤـ له سه‌ر كۆنترۆڵ كردنی نه‌فسی خۆی , وه‌ك ده‌فه‌رموێ : (( لیس الصیام من الآكل والشرب وإنما الصیام من اللغة والرفث فإن سابك أحد ، أو جهل علیك، فقل إنی صائم .. إنی صائم ))..( فی حدیث النبی عن أبی هریره رضی الله عنه) . له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خش و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرفتی ده‌روونیان هه‌یه كراوه لایه‌نی ئیعجازی رۆژوو گرتنمان بۆ ده‌سه‌لمێنێ , ئه‌وه‌شی نیشانداوه كه رۆژوو گرتن چۆن كاریگه‌ریێكی هه‌یه له سه‌ر راست كردنه‌وه‌ی بیر و بۆچوونه‌كانی مرۆڤـ و ره‌فتاره‌كانی وه رزگار كردنی له هه‌موو نه‌ریته نه‌خوازراوه‌كان هه‌روه‌ها بوژاندنه‌وه‌ی تواناكانی مرۆڤـ له سه‌ر كۆنترۆڵ كردنی نه‌فسی خۆی ..
ئیعجازی زانستی نوێ له سه‌ر رۆژوو گرتن له مه‌نهه‌جی ئیسلامی :
1. كۆنترۆڵ كردنی خودیی كه رۆژوه‌وان په‌یوه‌سته پێی له رووی بایلۆجی و ده‌روونی و ره‌فتاریه‌وه به خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و جووت بوون ده‌ست پێده‌كات تا ئازارنه‌دانی خه‌ڵك و نه‌زه‌ر نه‌كردن و ....هتد , كه ئه‌م خۆگرتنه راهێنان و توانایه‌كی باش به مرۆڤـ ده‌به‌خشێ له سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی وروژێنه‌ری هه‌سته‌وه‌ریه‌كان و پێش گرتن له نه‌وروژاندنی سه‌نته‌ره‌كانی هه‌لچوون له لای كه‌سه‌كه به پله‌یكی وا كه ده‌یبه‌ستێته‌وه به دابه‌زینی وروژاندن له چالاكی پێكهاته‌ی شه‌به‌كه‌ی مێشك .. وه ئه‌مdeprivation Sensory حاڵه‌ته‌ش پله‌یه‌كه له بێ به‌ش بوونی هه‌سته‌وه‌ره‌كان .
ئه‌مه سه‌لمێنراوه كه كه‌م كردنه‌وه‌ی وروژێنه‌ره هه‌سته‌وه‌ریه‌كان كاریگه‌ریێكی باشی ده‌بێت له سه‌ر چالاَكی مێشك و توانای بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵی یه‌كگرتوو و ته‌ئه‌مول وه ئیحا .. كۆنترۆڵ كردنی خودی له زۆربه‌ی ئاینه‌كان په‌یره‌وی لێ كراوه كه ئه‌مه‌ش به هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كان و فه‌یله‌سوفه‌كان و بیریاره‌كانیانه‌وه بووه , كه ئه‌م خۆگرتنه‌ی مرۆڤـ توانایه‌كی زۆری پێ ده‌به‌خشێ له پاكی و دانایی و هاوسه‌نگی ده‌روونی .
2. خۆراگری و ئارام گرتن له سه‌ر برسێتی ئاستی رژێنی ( سیرۆتین Serotonin ) باشتر ده‌كات ئه‌م رژێنه پێشی ده‌وترێ مادده‌ی سڕكه‌ری سرووشتی كه مێشك ده‌ری ده‌دات و پێك دێت له دوو كۆمه‌ڵه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میان پێی ده‌وترێ ( كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ندرۆفین Endorphins ) كه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له 31 ترشی ئه‌مینی پێك دێت Amino Acids كه ئه‌م ترشه‌ش له غودده‌ی نوخامی ده‌پاڵێورێت Pituitary Gland , ئه‌م ترشه تایبه‌ت مه‌ندیێكی تایبه‌تی هه‌یه له هێور كردنه‌وه و سوك كردنی ئازاره‌كان , كه به ده‌یان جار به هێز تره له دا‌و و ده‌رمانی سڕكردن و هێور كه‌ره‌وه كه مرۆڤـ خۆی دروستیان ده‌كات , كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش پێی ده‌وترێت ( كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نكفلاین Enkephalins ) و له پێنج ترشی ئه‌مینی پێك دێت Amino Acids كه له كۆتاییه‌كانی مێشكدان , بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م مادده هێوركه‌روه‌یه و لابه‌ری ئێش و ئازار و خه‌مۆكی ئیفراز بكرێت له مێشك پێویسته مرۆڤـ به‌و ئه‌زموونانه‌دا تێبپه‌رێت كه مرۆڤـ تیایدا تووشی جۆرێك له بێ به‌ش بوون و ئازاری ئارام گرتن ده‌بێت وه هه‌وڵیش بدات كه ئه‌و مادده و دا‌و و ده‌رمانانه‌ش بخوات كه ده‌بنه هۆی وروژاندنی هه‌ست كردن به خۆشی و سڕكردنی ئازار به تایبه‌تیش ئه‌فیۆن و هه‌ندێك دا‌و و ده‌رمانی سڕكه‌ر .
3. خۆ راهێنان و فێربوون له سه‌ر ئارام گرتن و هیمه‌ت به‌رزی پێویستی به راهێنان كردنه له سه‌ری ئه‌مه‌ش له زۆرێك له لێكۆڵینه‌وه ده‌روونیه نوێكان ئاماژه‌ی پێ كراوه و باسكراوه , وه به‌رۆژوو بوونیش یه‌كێكه له‌و راهێنانه رێك و پێك و رۆژانه‌یه‌ی كه یارمه‌تی مرۆڤـ ده‌دات له گۆرینی بیروبۆچوونه‌كانی و ره‌فتاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی كرداری و جێ به‌جێ كردن , كه ئه‌و سه‌نته‌رانه كۆنترۆڵ و رێك ده‌خات كه به‌رپرسن له سه‌ر رێكخستنی پێویستیه بایلۆجی و غه‌ریزه‌كانی خواردن و جنس .
4. رۆژوو یارمه‌تی روودانی جۆرێك له فێڵ كردنی ده‌روونی ده‌دات كه جۆرێكه له فێڵ و شێوازی لاشعوری Mental Mechanisms تاك په‌نای بۆ ده‌بات بۆ شێواندنی راستیه‌كان ئه‌و راستیانه‌ی كه مرۆڤـ نایه‌وێت رووبه‌روویان ببێته‌وه و قه‌بولیان بكات به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه , ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا كه‌سه‌كه خۆی رزگار بكات له به‌رپرسیاریێتی و حاڵه‌تی شڵه‌ژان و دڵه‌راوكێ كه له ئه‌نجامی بینینی ئه‌و واقیعه‌ی كه كه‌سه‌كه ده‌یبینێ و هه‌ره‌شه له ئاسایشی ده‌روونی كه‌سه‌كه ده‌كات .. ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌و درۆیانه وایه كه ده‌گه‌نه پله‌ی راستێتی له سه‌ر ئاستی لاشعوری .. ئه‌م جۆره فێڵه ده‌روونیانه‌ش چه‌ند جۆرێكن وه‌كو كپ بوون , كه‌وتن , نكۆڵی كردن , به‌لاَم زیاترینیان كه به‌رگری ده‌كات و واقیعه‌كه ده‌شێوێنێ پێی ده‌وترێ فێڵی ژیرێتی ( الحیله العقلنه ) Intellectualization كاتێك تاك چه‌مكه خراپه‌كان به كار ده‌هێنێ له شوێنی چه‌مكه باش و راسته‌كان ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه مرۆڤـ هان ده‌ده‌ن بۆ كاری باش و چاك , ئه‌مه بینراوه كه زۆربه‌ی ئه‌م فێلاَنه‌ی كه هۆكارێكن بۆ په‌ك خستنی گه‌شه‌ی مرۆڤ به‌ره‌و لاوازی ده‌رۆن له كاتی به‌رۆژوو بوون و دانیشتنه چاره‌سه‌ریه ده‌روونیه‌كان , وه دارووخانی ئه‌م فێڵه به‌رگرییانه‌ش زیاتر ده‌بێ , ئه‌گه‌ر راستگۆیی و له خواترسان زیاتر به‌دی كرا له رۆژووی كه‌سه‌كه ..
5. رۆژوو یارمه‌تیمان ده‌دات له سه‌ر به‌رده‌وام بوونمان له دانیشتنه چاره‌سه‌ریه‌ده‌روونیه‌كان و بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ , كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ تاك تا بتوانێت خۆی رزگار بكات له هه‌موو ئه‌و په‌شۆكاویانه‌ی كه رۆژانه رووبه‌روی تاك ده‌بێته‌وه , وه به فیرۆدانی توانا ده‌روونیه‌كان و ژیریه‌كان , هه‌روه‌ها ده‌ركردنی فرمان له مێشك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه به‌خشنده و لێبوورده بێت له گه‌ڵ كه‌سانی تر ..
6. له كاتی به‌رۆژوو بوون راست كردنه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام رووده‌دات بۆ گفتوگۆ كردنی خود له گه‌ڵ خۆی و گوتنه‌وه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌ك به به‌رده‌وامی له به‌رخۆیدا , واته ئه‌و قسه و گوفتارانه‌ی كه كارده‌كه‌نه سه‌ر بیر كردنه‌وه و هه‌ڵچوونه‌كانی , رۆژوو ده‌بێته هه‌لێك بۆ چاندنی چه‌ند مانا و ده‌ربرینێكی باش له گه‌ڵ پشت به‌ستن به وویرد و دوعا و به‌جێ گه‌یاندنی په‌رستشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك .. ئه‌مه‌ش رووده‌دات له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی ده‌روونزانی نوێ كاتێك كه فێربوون رووده‌دات له میانه‌ی دووباره‌كردنه‌وه و شوێن كه‌وتنی بنكه‌ی فێركردنێكی پله‌پله‌یی و فێركردن به به‌شداری كردنێكی كارا , وه شێوازی دابه‌ش كردنی فێر بوون .. ئه‌مه‌ش هه‌مووی له چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌یه‌كی ته‌واوكاریه كه رێگا ده‌دات به دووباره كردنه‌وه و گه‌راندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی راست و دروست بۆ ده‌زگای ده‌ماره‌كان و ره‌فتار .. هه‌روه‌ها راست كردنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه و گۆرینی نه‌ریته‌كان ..له كاتێكدا كه رۆژوو په‌رستن و عیباده‌تی خودایه , هه‌روه‌ها هۆكارێكیشه بۆ راست كردنه‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤه‌كان و رزگار كردنیانه له هه‌موو هه‌ڵچوونه‌كان و په‌شێویه ده‌روونیه‌كان وه هۆكارێكیشه بۆ ده‌ربرینی توانا ژیریره‌كانمان .
ژیده‌ر: ماڵپه‌ڕی ژینگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.