وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی حەوت رێنمایی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی کاری تەکسی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی رێنماییەکان پێویست دەکات شۆفێر و سەرنشینەکان ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن و رۆژانە ئۆتۆمبێلەکە پاکبکرێتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی روبەروبونەوەی کۆرۆنا بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی کاری تەکسی لە ناو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا، بۆ ئەو مەبەستەش شۆفێران پابەند دەکرێن بە رێنماییە خۆپارێزییەکان.
لە بەشێکی رێنماییەکاندا هاتوە، تەنها رێگا دەدرێت بە هەڵگرتنی دوو هاوڵاتی بۆ هەرگەشتێک و دەبێت لە کوشنی پشتەوە دابنیشن، هەروەها دەبێت شۆفێر و سەرنشینەکان ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن، بۆ هاتوچۆی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش دوای پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی وەزارەتی ناوخۆ رێگەپێدراو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.