بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی نەجەف رایگەیاند،"لە چوارچێوەی ئەنجامدانی 110 پشكنین بۆ گومانلێكراوانی توشبون بە كۆرۆنا، دەركەوت كە 5 كەس تووشی پەتاكە بوون.
ئاماژەی بەوەشكردوە كە تا ئێستا لە نەجەف 301 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 5 كەس گیانیان لەدەستداوە و 221 كەسیش چاكبونەتەوە.
تەندروستی نەجەف داواشی لە هاوڵاتیان كردوە كە لەپێناو زیاتر روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان لە بەریككەوتن بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.