بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی ھەرێمی كوردستان، لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر كاڵا ھاوردەكراوەكان راگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ههرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەرجەم لێخۆشبوونەكانی گومرگی بۆ كاڵا و بابەتەكان، بۆ ھەر مەبەست و دامەزراوە و شوێنێك بێت و بە ھەر یاسا و بڕیارێك بێت، راگیران.
ئاماژەی بەوەشداوە، ھەر كاڵا و بابەتێك كە ھاوردە دەكرێن، لێخۆشبوونیان بۆ ناكرێت و دوای بەدواداچوونی پێویست و گومرگ كردن، دەكرێت رێگەی پێبدرێت بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.