بەپێی نوسراوی ژمارە 34 لە 2020/4/23ی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەماوەی مانگی رەمەزان هاوردەکردنی ماسی سەلەموون قەدەغەکرا.
لە بڕیاری قەدەغەکردنەکە باس لەوەشکراوە، بڕیارەکە لەپێناو پارێزگاریکردنە لە بەرهەمی ناوخۆیی.
هەروەها مەرج دانراوە کە خاوەن پڕۆژەکان پەبەندی بەرزنەکردنەوەی نرخ بن.
تایبەت بەو مۆڵەتانەشی پێش بڕیارەکە دراون بۆ هاوردەکردنی ماسی سەلەمون دەبێت لەماوەی دوو هەفتە هاوردەبکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.