لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى ههولێر بڵاوی كردهوه كه دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەیەكی ورد، كەسێكی بە تۆمەتی دزینی كۆمەڵێك كەلوپەلی ناوماڵ لە باڵاخانەیەك دەستگیر كرد، كە چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفی پێ بوو و سەرجەم كەلوپەلەكان و چەكەكەشی دەستیان بەسەردا گیرا.
پۆلیسی ههولێر راشیدهگهێنێت ، تۆمەتبارەكە، كە ناوی (ا.هـ.هـ) و تەمەنی 35 ساڵە، خۆی دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بەپێی بڕیاری دادوەر و بە ماددی (444) لە یاسای سزادان، بەند كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.