دۆناڵد ترامپ ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی موسوڵمانانی جیهان كرد و ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
هیواخوازم موسوڵمانانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕهمهزانێكی پڕ خێر و ئاشتی ببه‌نه سه‌ر.
بۆ ملیۆنان خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ئه‌م مانگه پیرۆزه هه‌لێكه بۆ خۆ نوێكردنه‌وه و پته‌وكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕیان له‌ڕێی به‌ڕۆژووبوون و نزاكردن و تاعهتكردن و خوێندنه‌وه‌ی قورئان و كاری خێرخوازییه‌وه.
ئه‌م كارانه زۆر نزیكن له‌و به‌ها جیهانیانه‌وه كه ئیسلام فه‌رمانی پێكردوون، له‌وانه‌ش ئاشتی، به‌زه‌یی، خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن له‌وانی دیكه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هێزی نزاكردنمان له كاته ناخۆش و قورسه‌كاندا بینی. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، نزا بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌م كه په‌یڕه‌وی ئه‌م كاته پیرۆزه ده‌كه‌ن ئاسووده‌یی و دڵنیاییان له باوه‌ڕه‌كه‌یانه‌وه ده‌ست بكه‌وێت.
ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.