سوپای ئه‌مریكا راگه‌یاندووه ، له‌چوارچێوه‌ی پلانی جێگۆڕكێی هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق و ئه‌فغانستان، به‌نیازه له هاوینی داهاتوو سه‌رباز ره‌وانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای ئه‌مریكا له‌هاوینی داهاتوو تیمێكی شه‌ڕكه‌ری سه‌ر به لیوای دووی فیرقه‌ی 82 ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن، كه له‌ئێستادا له‌بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت براگ له ویلایه‌تی نۆرس كارولینا جێگیرن.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپای ئه‌مریكا روونیشیكردۆته‌وه كه ماوه‌ی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌نێوان شه‌ش مانگ تا سێزده مانگ ده‌خایه‌ێنێ.
هه‌روه‌ها لیوای پشتیوانی چوار له بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرن كارسۆن له كۆلۆرادۆوه به‌ره‌و ئه‌فغانستان ده‌گوازرێنه‌وه.
جگه له‌مانه‌ش، لیوای دووی شه‌ڕكه‌رو فیرقه‌ی زریپۆشی یه‌كه‌م ، وه‌ك به‌شێك له‌هێزێكی ئاماده‌كراو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له كوێت جێگیر ده‌كرێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.