به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25 ى 4 ى 2020 ، ئاسمان له نێوان نمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماو له‌پارێزگاكانى هه‌رێم رایدهگهێنێت ، له هه‌ولێر به‌رزترین پله 26 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌سلێمانی 24 پله و له دهۆك 23 پله، له‌كه‌ركوكیش 29 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ و هه‌ندێ جار هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.



دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.