رۆژووگرتنی هه‌ندێ له موسڵمانان له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له جیهاندا بۆ ئه‌مساڵ ده‌گاته 20 كاتژمێر، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه نزیكه‌ی 11:30 كاتژمێر به رۆژوو ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گۆڕینی ته‌وه‌ری زه‌وی بۆ خۆر.
ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن له سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌مشێوه ده‌بێت، 11:30 كاتژمێر له ئه‌فریقای باشوور، 13 كاتژمێر له كینیا، 14 كاتژمێر له ئه‌سیۆپیا، 14:30 كاتژمێر له سوودان، 15:30 كاتژمێر له میسر و 16 كاتژمێر له مه‌غریب.
به‌ڵام موسڵمانانی ئه‌وروپا درێژترین ماوه به‌ڕۆژوو ده‌بن، كه تێیدا كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن له نه‌رویج و فینله‌ندا ده‌گه‌نه 20 كاتژمێر و، له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا وه‌ك، ئیسپانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا له‌نێوان 16:30 - 18 كاتژمێر به‌ڕۆژوو ده‌بن و، له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات رۆژووگرتن له‌نێوان 17 بۆ 17:30 كاتژمێر ده‌بێت.
موسڵمانانی ئه‌مریكای باكوور بۆ ماوه‌ی 16 بۆ 17 كاتژمێر به‌ڕۆژوو ده‌بن، له وڵاتانی ئه‌مریكای باشوور وه‌ك ئه‌رجه‌نتین و چیلی ماوه‌ی رۆژووگرتن ده‌گاته 11:30 كاتژمێر، به‌ڵام له به‌ڕازیل ده‌گاته 12:30 كاتژمێر.
له چین ماوه‌ی رۆژووگرتن ده‌گاته نزیكه‌ی 16:30 كاتژمێر. له‌كاتێكدا موسڵمانانی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وه‌ك سه‌نگافوورا و مالیزیا 13:30 كاتژمێر به‌ڕۆژوو ده‌بن، له ئیندۆنیزیا 13 كاتژمێر و له تایله‌ند 14 كاتژمێر.
موسڵمانانی هیندستان، به‌نگلادیش و پاكستان بۆ ماوه‌ی 16 كاتژمێر به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌ڵام كورتترین ماوه‌ی رۆژووگرتن له‌جیهاندا بۆ ئه‌مساڵ له ئوسترالیا و نیوزله‌ندا ده‌بێت كه ده‌گاته نزیكه‌ی 11:30 كاتژمێر
ژێده‌ر: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.