به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك دوكانی گۆشتفرۆش داده‌خات.
لهراگهیاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2020/4/25) به‌هۆی پایه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و دانانی گۆشت و قیمه له‌سه‌ر سینی و له‌ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كانیان (12) دوكانی گۆشتفرۆشتن له بازاڕی (به‌له‌دیه‌كه) بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته داده‌خرێن
راشیدهگهیهنن ، پێشتر ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌مه‌رجی پابه‌ند بون به سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه نوێكانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگه به كردنه‌وه‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان دراوه، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
قایمقامیه‌تى قه‌زای سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، پێوسته گۆشتی فرێش له پله‌ی (سفر بۆ 6) گه‌رمی و له شوێنی داخراو عه‌مبار بكرێت، بۆیه هه‌ریه‌ك له گۆشتفرۆشی (سیروان، فه‌ره‌یدون، تایه‌ر، هه‌موان، برایان، په‌یوه‌ند، شاد، سه‌ردار، محمد، رامان، علی، سامان و هێمن) به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.