ھه‌ر یه‌كه له ئێمه كه رۆژانه‌ی به‌رۆژوو ده‌بێت ده‌یه‌وێت ره‌زامه‌ندی خودای گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت و زۆرترین پاداشتی ده‌ست كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رتاپای رۆژووگرتنهكهت خێر و پاداشتت بۆ ده‌نوسرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سێ كاتژمێر ھه‌یه له‌م رۆژه‌دا كه به‌نرخترین كاتژمێرن له‌م به‌رۆژوو بوونه.
یه‌كه‌م : یه‌كه‌م كاتژمێر له رۆژھه‌ڵاتن، واتا دوای نوێژی به‌یانی :
پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ده‌فه‌رمووێت ( من صلی الفجر فی الجماعه پم قعد یژكرد الله حتی تگلع الشمس پم صلی ركعتین كانت له كاجر حجه و عمره تامه تامه تامه ) . واتا ھه‌ر یه‌كێك له ئێوه نوێژ به‌یانی به جه‌ماعه‌ت بكات ئینجا دانیشت و زیكری خودای گه‌وره بكات دواتر دوو ركعات نوێژی كرد پاداشته‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه وایه حه‌ج و عومرهیهكی ته‌واو ته‌واوی كردبێت .
دووه‌م : دواھه‌مین كاتژمێر له رۆژئاوابوون، پێش خۆر ئاوابوون :
ھه‌ر چه‌نده له‌م كاته‌یه له‌وانه‌یه زۆربه‌ی بهرۆژووبوان ھه‌ست به ماندوو بوون بكه‌ن و ئافره‌ته به‌رێزه‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كردنی خواردنی ئێواره بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌نرخترین كاته وله‌ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن و ھه‌وڵبده‌ن زۆرترین نزای تێدا بكه‌ن .
سێیه‌م : كاتی پارشێو :
ئه‌مه‌یان كۆتا كاتژمێری به‌نرخه له به‌رۆژووبووندا و خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (والمستغفرین بالاسحار)، واتا ئه‌و كه‌سانه له‌كاتی پارشێو داوای لێخۆشبون ده‌كه‌ن و نزا ده‌كه‌ن خودای گه‌وره لێیان خۆش بێت .
له‌به‌ر ئه‌مه برای به‌ڕێز و خوشكی ئازیز ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزه‌وه و له‌م كاته خه‌ریكی نزا كردن به له خودای گه‌وره تا ئه‌و كاته‌ی بانگی به‌یانی ده‌دات .
برای به‌ڕێز و خوشكی ئازیز مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی زێڕێنه بۆ ئه‌وه‌ی دڵه‌كانمان پاك بكه‌ینه‌وه له گوناح و تاوان و ھه‌وڵبده سه‌ره‌تایه‌ك ده‌ست پێبكه‌ین له‌گه‌ڵ خۆمان و خودای خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌نگاوه‌كانمان به ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندروست بێت و له ناخه‌وه له خۆمان رازی بین .
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی / م . یاسین احمد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.