له شاری ھه‌ولێر له‌ناو كۆگایه‌كدا، ده‌ست به‌سه‌ر ٣٥ ته‌ن خورمای ماوه به‌سه‌رچوودا گیرا.
له ئێستادا به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ، خورما ره‌واجێكی زۆری له‌سه‌ره له لایه‌ن ھاووڵاتییانه‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌شێك له بازرگانان ئه‌وه‌یان به ھه‌لێك زانیوه بۆ ھاورده‌كردنی خورمای ماوه به‌سه‌رچوو. به جۆرێك ھه‌ر ئه‌مڕۆ چاودێری بازرگانی توانی له شاری ھه‌ولێر ده‌ستی به سه‌ر ٣٥ ته‌ن خورمای ماوه به‌سه‌رچوودا بگیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی له ھه‌ولێر ھێمن سه‌ید موراد، رایگه‌یاند "به پشت به‌ستن به زانیاری ھاووڵاتییان و به‌ھاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌حركه و چاودێری بازرگانی ھه‌ولێر، توانیمان ده‌ست به‌سه‌ر ٣٥ ته‌ن خورمای ماوه‌به‌سه‌رچوودا بگرین.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی له ھه‌ولێر گوتی: ئه‌و خورمایه ماوه‌ی به‌سه‌رچووه، ھه‌میش شوێنه‌كه‌ی گونجاو نییه بۆ كۆگا كردنی خورما، و رێگریمان له‌وه كرد بخرێته بازاڕه‌وه و له ئێستادا بڕیاری له‌ناوبردنی خورماكه‌مان داوه.
گوتیشی: ئه‌م خورمایه له خوارووی عێراقه‌وه ھێنراونه‌ته‌وه ھه‌رێمی كوردستان و خاوهنهكهش خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێمه و له ئێستادا به‌دواداچوونمان ده‌ستی پێی كردووه و ھه‌روه‌ھا تا ئێستا ئه‌و جۆره خورمایه نه‌براوه‌ته بازار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.