Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 06:48

تەندروستی هەولێر: تووشبوویه‌کی دیکه‌ به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووه‌

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (157) کەس
کوردستان TV
#7
100%


د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوویه‌كی دیكه‌ی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگه‌یاند:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (1) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (157) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.