لە 28 ئهم مانگه فرۆکەیەکی تایبەت لە هێڵی ئاسمانی ئایر میدیترانین ئامادە کراوە کە بهشێوەیەکی راستەوخۆ لە هەولێر بەرەو ستۆکهۆڵم بهرێ بكهوێت.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له سوید به هەماهەنگی لهگەڵ باڵیۆزخانەی سوید لە عیراق و وەزارەتی دەرەوە، کار بۆ گەراندنەوەی ئەو هاووڵاتیانە دەکەن کە رەگەزنامەی سویدیان هەیە و به هۆی کەرنتین و کەنسل کردنی گەشتە ئاسمانیەکان لە ووڵاتانی تر گیریان خواردووە و هەروەها بە پێچهوانهوه بۆ ئەو کەسانەی کە لە وڵاتی سوید مەبەستیانە بگرێنەوە بۆ کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە لە 28 ئهم مانگه فرۆکەیەکی تایبەت لە هێڵی ئاسمانی ئایر میدیترانین ئامادە کراوە کە بهشێوەیەکی راستەوخۆ لە هەولێر بەرەو ستۆکهۆڵم بهرێ بكهوێت.
ئاماژه بهوهشكراوه ئەو هاووڵاتیانەی کە بۆ هۆی کەرنتین کردن لە کوردستان و عیراق مانەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە بە بریاری وەزارەتی هاتووچوی سوید گەشتی راستەوخۆ لە نێوان سوید وعیراق ماوەی چەند سالێكه راگیراوە و ئەم گەشتانەی راستەوخۆ لە ههولێر بۆ ستۆکهۆڵم ئەو بریارانە ناگرێتەوە کە بە ئەو وەزارەتە بریاری لهسەر دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.