Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 06:48

تۆپخانه‌کانی تورکیا دەڤەری سیدەکانی تۆپبارانکرد

بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە سوپای تورکیا بەچڕی دەستیان کرد بەتۆپباران کردنی  لەدەڤەری سیدەکان.

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا سه‌رله‌بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە بەچڕی دەستیان کردوە بەتۆپباران کردنی  سەری ڕۆبی و ڕوواڵ و بەشکەن و هەورەبەن و چەندین شوێنی دیکەی گەلی خواکوڕک و شەکیو لەدەڤەری سیدەکان.

بەپێ چەند سەرچاوەیەک سوپای تورکیا لە سەربازگەی ڕوبارۆکەوە بە تۆپی دورهاوێژ تۆپبارانی ئەو چیاو شوێن و بەرزایانە كردووه‌، تۆپبارانەکە هەرچەندە لەدووری گوندو ئاوایەکان، بەڵام لەئێستادا وەرزی بە هارەو هاووڵاتیانی ناوچەکە بەمه‌بەستی هێنانی ڕێواس و گژوگیای بەهاری ڕوو لە چیاکان و ئەو شوێنانه‌ دەکەن سوپای تورکیا تۆپبارانیان دەکات بەمەش مەترسی لەسەرژیانی هاووڵاتیانی سڤیل دروست بووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.