Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 04:48

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات

مەرج نییە ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە دووبارە توشی کۆرۆنا نەبنەوە
کوردستان TV
100%


تەندروستی جیهانی هۆشداری ده‌كات، ده‌ڵێت مه‌رج نییه‌ ئه‌و كه‌سانیه‌ تووشوو ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌نه‌، چاکبونەوەتەوە، دووبارە تووش نەبنەوە، ئه‌گه‌ر تووشبوونه‌وه‌یان زۆره‌ نابێت تێكه‌ڵی خه‌ڵك بن.

ئەمڕۆ شەممە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییدا لەوەی کە تائێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە بیسەلمێنێت ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید19) بوون دووبارە تووش نەبنەوە.

تەندروستی جیهانی ده‌شڵێت" بەشێک لە حکومەتی وڵاتان پێشنیازیانکردووە ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە جەستەیان بەرگری بەرامبەر بە کۆرۆنا وەرگرتوە و دەتوانن بە بێ ترس بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان یان گەشت بکەن.

بەپێی دوا ئامارەکان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە (2.828.000) کەس لەو ژمارەیەش زیاتر لە (197) هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، (798) هەزار کەس چاکبوونەتەوە.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.