لەمەولا سزای جەڵد لێدان بۆ تاوانباران هەڵدەگیرێت و لە جیاتی ئەوە بە زیندانیکردن یاخود سزای ئابوری سزا دەدرێن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك، دادگای باڵای سعودیە سزای جەڵد لێدانی هەڵوەشاندوەتەوە كە چەندین ساڵە لەو وڵاتە جێبەجێ دەكرێت.
سزای جەڵد لێدان كە لەو كاتەوەی دەوڵەتی سعودیە دامەزراوە جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیارەکە بە فەرمانی شا سەلمان و لەسەر داخوازی نەتەوە یەکگرتوەکان بووە لە پێناو هاوسەنگکردنی سعودیە لەژێر رێنمایی رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.