Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 06:48

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ محەمەد سیوەیلی دەکات

‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی مامۆستای کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆك بارزانی په‌یامێكی سەرەخۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ محەمەد سیوەیلی كرد، وتاربێژی پێشووی مزگەوتی عەلی کەمال لە سلێمانی ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

خانەوادەی بەڕێزی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەسووڵ مەلا محەمەد نادر سیوەیلی، وتاربێژی پێشووی مزگەوتی عەلی کەمال لە سلێمانی و کەسایەتیی بەهەڵوێست و ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

‌لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی مامۆستای کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
2020-4-25

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.