دوای تووشبوونی كه‌سێكی تر به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناحیه‌ی به‌حركه، رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و ناحیه‌یه گراوه‌ته‌به‌ر.
سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه ته‌ندروستییه‌كانی به‌حركه رەتی دەكاتەوە كە شارۆچكه‌ی بەحركە بەهۆی ئەوەی دوێنی حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ تۆمار كراوە، كەرەنتین بكرێ.
دكتۆر هێرش سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه ته‌ندروستییه‌كانی به‌حركه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تی ڤی خێزانی تووش بووه‌كه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌بووه بۆیه پێویست ناكات ناحیه‌ی به‌حركه كه‌ره‌نتین بكرێت ، ڕاشیگه‌یاند ڕه‌وشی تووشبوه‌كه باشه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.