Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 15:19

وەزیری تەندروستی ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە

دوای تۆمەتبارکردنی بە نالێهاتویی
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە، یاکۆڤ لیتزمان وەزیری تەندروستی ئیسرائیل دوای تۆمەتبارکردنی بە نالێهاتویی لە روبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەستی لەکارکێشایەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی ئیسرائیل، دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی ئه‌م وڵاته‌ لە پۆستەكەی، دوای تۆمەتباركردنی دێت بە نالێهاتوویی و كەمتەرخەمی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بەشێوەیەكی بەرفراوان لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوەو تائێستا 15 هەزارو 150 حاڵەتی توشبوون و 200 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

دەستلەکارکێشانەوەی لیتزمان، پەیوەستە بەو ڕەخنە و فشارە زۆرانەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە رووبەڕووى بۆتەوە.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.