پارتی "ئه‌لحه‌ل" وه‌ك یه‌كه‌م پارتی سوننه له عێراق رایگه‌یاند كه له حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی-دا به‌شداری ناكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، مسته‌فا كازمی به‌م زووانه كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
پارتی "ئه‌لحه‌ل" كه له كۆی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خاوه‌ن 14 كورسییه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه نابن به گه‌واهیده‌ری درۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رووده‌دات له دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی جه‌نگ بێت، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك لایه‌ن به درۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بن به نوێنه‌ری پێكهاته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی قۆرخ بكه‌ن و ده‌ستكه‌وتیش له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانه‌ی دیكه به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌وه‌شی گوتووه "به هه‌مووانی راده‌گه‌یه‌نیین كه ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی-داین، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌داین، توانای گۆڕینی ئه‌و ره‌وشه‌ی نییه كه گه‌ل له هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌ره‌وت و سامانه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه".
پارتی ناوبراو جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاڵپشتی له گه‌ل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت.
دوێنێ شه‌ممه هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ماوه‌ی 48 كاتژمێری وه‌ك مۆڵه‌ت دا به مسته‌فا كازمی تا كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی بگۆڕێت كه پێشنیازی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.