Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 13:46

کوکا

هاوڕێیەتی لەگەڵ مرۆڤیشدا خۆشە
کوردستان TV
100%

بە دڵخۆشترین ئاژه‌ڵ دەژمێردرێت لەسەر زەویدا، بەردەوام پێ دەکەنێت، بۆیە بە عەرەبیش پێی دەڵێن (المبتسم) . 
بە گشتی لە ئوستورالیا دەژین، شێوەیان دەچێتە سەر کەنغەر، بۆیە وەك خانەوادەی کەنغەر تا ڕادەیەك سەیر دەکرێن.
لەوانەیە پورزاو ئامۆزابن لەگەڵ کەنغەردا.
زیاتر ڕووەك دەخوات.
هاوڕێیەتی لەگەڵ مرۆڤیشدا خۆشە، ناترسێت و زوو خۆی بکات بە کوندا، بە پێچەوانەوە بۆلای مرۆڤ دەڕوات.
هیوایەتی گاڵتەوگەپە لەگەڵ ڕێوی، هەر کە ڕێوی دەبینێ ڕادەکاتە بەردەمی و دەست 
دەکات ، بەیاری کردن نازانێ ڕێوی فێڵبازخۆی لێ مەڵاس داوە 
و دوو یاری تەواو ناکات و لفی ناو دەمی دەدات ودەیکاتە ژەمێکی ناوساجی
مێینەی کوکا سیفاتێکی زۆر جوانی تێدایە کە قەدری پیاوەکەی دەگرێت و بە گەرمی پێشوازی لێ دەکات کە 
دەگەڕێتەوە لە بژێوی هێنانەوە، ماچی دەکات و منداڵەکانیشی وا پەروەردە دەکات هەموویان لەدەوری کۆببنەوە..،،
لە ئوستورالیا هەرکەس ئازاری بدات ٣٠٠ دۆلار غەرامەی دەکەن.
ڕێژەیان زۆر کەمبۆتەوەو مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، 
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ڕووخۆشیەکەی گەمەکردن لەگەڵ ڕێوی و مارەکان؛ لێیان نزیک دەبێتەوە ئەوانیش ئیتر پەلاماری ئەدەن وئەیانخۆن. 
 وه/ ‌م.ئیسماعیل حەیدەرقارەمان

ktv

ktv

ktv

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.