Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 04:48

کۆی گشتی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ جیهان نزیک بوویه‌وه‌ له‌ 3 ملیۆن که‌س

207 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%


ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی تووشی زیانه‌كانی كرد و به‌پێی دوایین ئاماریش كه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و یه‌ك كه‌س.


 هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، بۆ دوو سه‌د و حه‌وت هه‌زار و نۆ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

هاوكات ژماره‌ی ئه‌و توشبووانه‌ش كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌شت سه‌د و هه‌شتا و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د و ده‌  كه‌س 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.