به‌هۆی نه‌بونی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچون، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بڕێكی زۆر چپس له‌ناو ده‌به‌ن.
هاوڕێ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌بونی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچون له كۆگاكانی فرۆشگای مه‌به‌ست لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (141) كارتۆن چپسی (كیرۆز)دا گرتوه.
وتی: به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی بازرگانیی له عێراق، پێویسته ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی لهناوبازاڕهكاندا ده‌فرۆشرێن، كاتی دروستكردن و به‌سه‌رچونی به‌سه‌ره‌وه بێت و به‌شێوه‌ی لێزه‌ر له‌سه‌ری چاپكرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
وتیشی: رۆژانه لیژنه‌كه سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی ئه‌و كاڵاڕوشمهك و خوارده‌مه‌نیانه ده‌كات بازرگانه‌كان له بازاڕی شاری سلێمانی به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن و پشكنینی فیزیایی ده‌كه‌ن، له‌حاڵه‌تی هه‌بونی گومان له كاڵایه‌ك، به‌نوسراو نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی و زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ پشكنینی كیمیایی و به‌كترۆلۆجی تا دڵنیابونه‌وه لێی.
رونیكرده‌وه: لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كان ده‌كه‌ن به بنه‌مای بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه شیاوه بۆ خواردن و به‌كارهێنان یان پێویسته له‌ناوببرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له دایكان و باوكان كرد، به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری ئه‌و خۆراكه ماددانهبن مناڵه‌كانیان له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن، له‌كاتی هه‌بونی گومان له‌سه‌ر هه‌رجۆره خۆراكێك، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و چپسهی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه له ناوچه‌ی دور له شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان له‌ناو ده‌برێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.