Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 04:48

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەجیهان سێ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ئەمریكا لەپلەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنادایە
کوردستان TV
100%


ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان سێ ملیۆن كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی گەیشتۆتە زیاتر لە 207 هەزار كەس.

بەپێی دواین ئامارەكان ژمارەی ئەو تووشبووانەی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان چاكبوونەتەوە 867 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

ئەمریكا لەپلەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنادایە و زیاتر لە 987 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 55 هەزار كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی و ئیسپانیا لەپلەی دووەمدایە و زیاتر لە 226 هەزار تووشبووی كۆرۆنا و زیاتر لە 23 هەزار قوربانی هەیە.

ئیتاڵیا لەپلەی سێیەمدایە و زیاتر لە 197 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 26 هەزار قوربانی لەو وڵاتە هەیە و لەفەرەنسا زیاتر لە 162 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 22 هەزرا قوربانی تۆماركراوە.

 كارزان عەبدوڵا
 تەندروستی سلێمانی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.