Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 10:39

نەتەوە یەکگرتووەکان: حکومەتی هەرێم کارێکی ناوازەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە

ھێشتا پەتای كۆرۆنامان جێنەھێشتووە و دەبێ ھەموومان ئاگاداربین
کوردستان TV
100%

نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت سەردانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، وەزیری تەندروستیی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی گوتی: لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆبووینەوە و تاوتوێی رەوشی تەندروستییمان کرد، ئەوان ھەر لە سەرەتاوە ھاوکارمان بوون بە دابینکردنی ماسک و کەلوپەل و پێداویستی تەندروستی، ھەروەھا سوپاسی حکوومەتی ھەرێمیان کرد لە گرتنەبەری رێککارە تەندروستییەکان.

نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جینین ھێنیس پلاسخارت ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی حکوومەتی ھەرێم کرد سەبارەت بە گرتنەبەری رێوشوێنە تەندروستییەکان و گوتی: حکوومەتی ھەرێم لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتووبووە و ھەنگاوی باش نراوە و پێویستە ھاووڵاتییانیش پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

پلاسخارت گوتیشی: پێویستە رێگا لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بگیرێت بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین کە تا بکرێت بەرکەوتەیان نەبێت و قەرەباڵغی دروست نەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.