Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 10:40

ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى: تووشبووەکەی دارەشەکرانی هه‌ولێر لەناو کەمپ نەبووە

بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تێست بۆ دانیشتوانی کەمپی دارەشەکران دەکرێت
کوردستان TV
100%

 ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان کە دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستانە، تووشی په‌تاى کۆرۆنا بووە، بەڵام ئەم تووشبووە بۆ ماوەی نۆ رۆژە بەمەبەستی کارکردن لە کەمپ چووەتە دەرەوە و لەو ماوەیەدا سەردانی کەمپی نەکردووە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27 ى 4 ى 2020  ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى، ڕاگه‌یاندراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ رایده‌گه‌ێنێت  له‌رۆژى 18 ى 4 ى 2020  ئەو پەنابەرە بە مەبەستی کارکردن لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی کوردستان داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی کەمپی دارەشەکران کردووە کە کەمپەکە بەجێ بهێڵێت و پێی ڕاگەیەندراوە کە لەماوەی کەرەنتینەدا بۆی نییە بگەڕێتەوە کەمپ، ئەم رێوشوێنە بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بۆ سەرجەم دانیشتوانی کەمپ جێبەجێ کراوە.

راشیده‌گه‌ێنێت ، بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ کەمپ داوایەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی کەمپی دارەشەکران دەکات و داوای لێ دەکرێت، تێستی کۆرۆنا بکات، پێش ئەوەی بتوانێت بێتەوە ناو کەمپەکە، دوای تێستی کۆرۆنا دەرکەوت کە ئەو پەنابەرە یەکێکە لە هەڵگرانی ڤایرۆسەکەیو و ڕێگری کرا لە گەڕاندنەوەی بۆ ناو کەمپی دارەشەکران و بەو پێیەش هەتاکوو ئێستا دانیشتوانی کەمپەکە مەترسیی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر نییە و قەدەغەی هاتوچۆش تا بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت".

ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات تێستی کۆرۆنا بۆ خێزانی ئەو تووشبووە کراوە، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 27 ى 4 ى 2020 بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تێست بۆ دانیشتوانی کەمپی دارەشەکران دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.