Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 08:55

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان روونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات

كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


له‌ باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی حکومەت و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە عێراق كه‌مێك پێش ئێستا له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا  رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کردووە و یەک دەنگین.

 وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند  ناکرێت بڕینی مووچەی فەرمانبەران وەکو کارتی سیاسی بەکاربێت وتیشى حکومەتی هەرێم پابەندە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق و داواکارییەکانمان یاسایین.


هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وابه‌سته‌ی ئه‌و ئیلتیزامه‌ نه‌وتی و داراییه‌بێت كه‌له‌سه‌ریه‌تی، له‌ به‌رانبه‌ردا حكومه‌تی فیدراڵی عیراقیش ده‌بێت پابه‌ندی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم بێت له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه‌له‌ مانگی 12ی ساڵی 2019، له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی 2020دا ئه‌نجامدرا.

راشیگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندین به‌ رێككه‌وتنه‌ نه‌وتی و داراییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كۆتایی ساڵی رابردوو له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عیراق ئه‌نجام درا.

جووتیار عادل باسی لەوەشکرد کە یاسای نەوت و گاز دەسەڵاتەکان دیاریدەکات و ئەگەر یاسای نەوت و گاز پەسندبکرێت بەشی زۆری کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.