راهێنه‌ری یانەی خیمناسیای ئەرجەنتینی بۆ تۆپی پێ، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا: به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ راهێنه‌ری خیمناسیا و دووباره له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كاربكه‌مه‌وه.
راهێنه‌ری یانەی خیمناسیای ئەرجەنتینی بۆ تۆپی پێ، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا رایگەیاند كه له‌م پشووه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) راگه‌یه‌ندراوه، زۆر بیری تۆپی پێ ده‌كات.
مارادۆنا كه یه‌كێكه له ئه‌فسانه‌كانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، بۆ رۆژنامه‌ی ئێل دیا دیلاپلاتا وڵاته‌كه‌ی دوا و باسی له‌وه كرد كه وه‌ك هه‌موو جیهان په‌تاكه له ئه‌رجینتین-یش بڵاوبووه‌ته‌وه و گوتی:
به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ راهێنه‌ری خیمناسیا و دووباره له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كاربكه‌مه‌وه. وا هه‌ست ده‌كه‌م دوای گه‌ڕانه‌وه له پشوویه‌كی دوورودرێژ كچه هاوڕێكه‌م ده‌بینم.
له ئه‌رجه‌نتین كه ١٦ی ئادار خولی تۆپی پێ هه‌ڵپه‌سێردرا، دیار نییه كه‌ی دووباره ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.ؤ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.