Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 08:54

له‌هه‌ولێر 2 تووشبووی دیکه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌

کۆی گشتی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 159 کەس
کوردستان TV
100%

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە.

 راشیده‌گه‌ێنێت کۆی گشتی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە لە هەولێر گەیشتووەتە 159 کەس.

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱٥۹) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲۷ی نیسانی ۲٠۲٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.