بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای بابل رایگەیاند لەئەنجامی ئەو پشکنینانەی کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ئەنجامیانداوە دەرکەوتوە نۆ کەسی دیکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای بابل رایگەیاندوە لەئەنجامی پشکنینی 138 گومانلێکراو کە کەرەنتینەکرابون، دەرکەوتوە نۆ کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
بەپێی زانیارییەکان، بەتۆمارکردنی نۆ کەسی دیکە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتۆتە 27 حاڵەت.
تەندروستی بابل ئاشکراشیکردوە لەئێستادا 12 گومانلێکراوی دیکە لەژێر پشکنینی تەندروستیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.