وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی سێ کەسی دیکەی لە سلێمانی بە کۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت، دانیشتووی شارباژێڕن.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران"
لەبارەی توشبوەكانیشەوە وتی،"ئافرەتێكی تەمەن 26 ساڵ و کچێکی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵانە دانیشتوی شارباژێڕن لە پارێزگای سلێمانی و بەرکەوتەی توشبوی پێشوون."
كۆی گشتی توشبوان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له ههرێمی كوردستان گهیشتوهته 355 تووشبوو، لهنێویاندا چوار مردن ههیه و 322 نهخۆش چاكبوهتهوه و ئهوانیتر ههمویان لهژێر چاودێری پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.