وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 27 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 27 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 23 کەسیش چاکبووەتەوە، کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 1847 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 1286 کەس چاکبوونەتەوە و 88 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.