له‌رووی زانستییه‌وه سه‌لمێندراوه‌و كه به‌رۆژووبوونی ماوه‌یه‌كی له‌سه‌ر یه‌ك و پچڕ پچڕ سوودی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، سه‌رچاوه‌ی زانسته‌كه‌ش به‌رۆژووبوونی مانگی ره‌مه‌زان و سوننه‌تی به‌رۆژووبوونی هه‌فته‌ی دووجار له رۆژی دووشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌یه، لێره‌دا له‌شكر حمید، ئه‌ندازیاری خۆراك چه‌ند سوودێكی به‌رۆژووبوونی باس كردووه كه له‌م خاڵانه خۆی ده‌بینێته‌وه.
۱. هانی ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر ده‌دات له‌خوێندا ئه‌ویش له ڕێگه‌ی نه‌هێشتنی درووستبونی ڕێگری له ئیشی هۆڕمۆنی ئینسۆلین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیشی ئینسۆلین گواستنه‌وه‌ی شه‌كری گلوكۆزه له خوێنه‌وه بۆ خانه‌كان٫كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی لاشه‌مان هه‌ستیاری زۆربێت بۆ ئیشی ئینسۆلین به‌جۆرێك كه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی شه‌كری گلوكۆز له خوێنه‌وه بۆ خانه‌كان و دواتریش به‌كارهێنانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ووزه‌٫ ئه‌مه بۆ ئه‌وانه سودی هه‌یه كه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوویان هه‌یه‌۰
۲.ده‌بێته هۆی هاندانی لاشه‌مان بۆ ته‌ندروستیه‌كی باشتر ئه‌ویش له ڕێگه‌ی شه‌ڕكردن دژی هه‌وكردن٫
له حاڵه‌تی هه‌وكردنی كورتخایه‌ن به‌رگری له‌شمان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه نه‌هێڵێت، به‌ڵام له‌كاتێكد به‌رگری له‌شمان وه‌ك پێویست نه‌بوو، هه‌وكردنه كورتخایه‌نه‌كه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌و ڕۆماتیزمی جومگه‌۰
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه به‌ڕۆژوبوون ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نیشانده‌ره‌كانی هه‌وكردن كه‌م بكه‌ن له وانه‌ی به‌ڕۆژو ده‌بن واتا هه‌وكردن كه‌می كردووه كه ئه‌وه‌ش سودێكی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه ی نه‌خۆشی ڕه‌قبونی ده‌ماره‌كانیان هه‌یه‌۰
۳.ده‌بێته هۆی باشبونی ته‌ندروستی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی( دڵ) یان هه‌یه له‌ڕێگه‌ی كه‌مكردنی فشاری خوێن و كه‌مكردنی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی زیانبه‌خش و چه‌وری سیانی له خوێندا كه ئه‌وانه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ۰
٤.كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌رته‌ندروستی مێشك و واده‌كات فه‌رمانه‌كانی به‌باشی جێبه‌جێبكات و زیان گه‌یاندن به ده‌ماره‌كان كه‌م بكاته‌وه كه سودی ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی پاركینسۆن(له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی جۆڵه‌ی له‌ش) یان نه‌خۆشی ئه‌ڵزایمه‌ر(بیرچونه‌وه)یان هه‌یه‌۰
۵. یاریده‌ی كه‌مبوونی كێشی ده‌دات به‌هۆی وه‌رگرتنی ووزه‌ی كه‌م و چالاك بوونی زینده‌چالاكیه‌كان(میتابۆلیزم)۰
٦.زیادبوونی ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی گه‌شه كه جۆره پڕۆتینێكه ڕۆلی گرنگی هه‌یه له گه‌شه‌و زینده چالاكییه‌كان و كه‌مبوونی كێش و به‌هێزبوونی ماسوولكه‌۰
به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش و قبوڵبونی ڕۆژوه‌كانتان۰
له‌شكر حمید، ئه‌ندازیاری خۆراك
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.