فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف رایگه‌یاند كه حاڵه‌تێكی حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركردووه.
له‌وباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له تاقیگه‌كانی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف، پشكنين بۆ 71 حاڵه‌تی گوماناوی ئه‌نجامدراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه كه له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا، ده‌ركه‌وتووه كه یه‌ك حاڵه‌تیان پۆزه‌تیڤ بووه و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
به‌مه‌ش كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نه‌جه‌ف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گه‌یشتووه‌ته 303 كه‌س كه شه‌شیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له نه‌جه‌ف دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 269 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.