Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 07:23

سعوودیه‌ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان به‌رهه‌م ده‌هێنێ

200 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه‌
کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی سعوودیه‌ ده‌ستی كردووه‌،‌ به‌ كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی سعوودیه‌ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌به‌هاوكاری كۆمپانیای ئینترا ده‌ستی كردووه‌، به‌ كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بێ پێدانی زانیاری زیاتر تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ پلانیاندایه‌ بۆ ٢٠٢١، شه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و له‌ میان‌ی پێنج ساڵیشدا، ٤٠ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌رهه‌م بهێنن.

هاوكات ئاژانسی هه‌واڵیی سعوودیه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، پڕۆژه‌كه‌ كه‌ ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه‌،‌ به‌رنامه‌ بۆ ئه‌وه‌ داندراوه‌ له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ٢٠٢١ بكه‌وێته‌ واری جێبه‌جێكردن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.