ھێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بكوژانی كچه ٢٠ ساڵه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانیان ده‌ستگیركرد.
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی (٢٠٢٠/٤/٢٦) كچێك له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كی چوارچرا به‌فیشه‌ك كوژرا كه ماڵی بكوژه‌كه‌یه، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ھا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه دهستیپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مداو كه‌متر له ٢٤ كاتژمێر تۆمه‌تباران و ئه‌نجامده‌رانی ڕووداوه‌كه ده‌ستگیربكرێن.
له‌ئێستادا ھه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (م ، أ، ح) له‌دایكبوی ١٩٩٣ و (م، أ، م) له‌دایكبوی ١٩٩٧ و (ك، أ، م) له‌دایكبوی ١٩٩٤ به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی ٤٠٥ له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
ھه‌روه‌ھا ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌دا كه به‌تۆمه‌تباران بووه‌و تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.