له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: شاندەکە پاش بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی ئەنجام دەدات.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە شاندەکە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق و لایەنە سیاسییە شیعییەکان و باڵیۆزی وڵاتان و نێردە دیپلۆماتییەکان کۆدەبێتەوە.
روونیشی کردەوە کە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق پرسی بودجە و ئەو گرفتانەش تاوتوێ دەکات کە لە نێوان هەردوولا هاتوونەتە ئاراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.