Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 04:59

قایمقامی سۆران: له‌ سۆران 10 که‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

ناچارین ڕێکارەکانی خۆ پاراستن توند بکەینەوە
کوردستان TV
#7
100%

 
قایمقامی سۆران رایگه‌یاند: له‌ شاری سۆران 10 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گوتیشی: بۆیە ئێمە ناچارین ڕێکارەکانی خۆ پاراستن توند بکەینەوە.

كرمانج عزه‌ت قایمقامی سۆران به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند:  بە داخەوە ئەوەی لێی دەترساین ، لە سۆران ئەوڕۆ ڕوو بە ڕوومان بووەوە ، لە ھەواڵێکی ناخۆشدا ئەمڕۆ 10  پشکنین لە سۆران پۆزەتیڤ دەر چوون ، واتە 10 کەس ھەڵگری ڤایرۆسی خەتەرناکی کۆڕۆنان ، دیارە ھۆکارەکە بەریەککەوتن بووە ، ئەوە دوای ئەوەی کە باری سۆران زۆر بەرەو باشی چوو بوو لە کۆنترۆلی ئەو پەتایە خەتەرناکە .

بۆیە ئێمە ناچارین ڕێکارەکانی خۆ پاراستن توند بکەینەوە ئەگەر خەڵک ھاوکار نەبێ لە بازار و گەڕەکەکان ئەوا پێداچوونەوە بە ھەموو ئاسانکاریەکان دەکرێ کە کردومانە .

ده‌شلێت: ھەر گردبوونەوەیەک لە بازار و مزگەوت و شوێنەکانی تر قەدەخەیە .

ئێستا سەلامەتی خۆتان بە دەست خۆتانە ، یان دەبێ شار و ماڵەکانمان نەخۆش بکەین یان دەبێ ئەو حاڵەتە نوێیە بە جدی وەر بگرین و ھاوکاری حکومەت بین بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی .

قائیمقامی سوران گوتیشی: هاووڵاتیه‌كان له‌ دوو خانه‌واده‌ی دۆڵی روست بیك هاتوون و دانیشتووی گه‌ره‌كی برایه‌تین، تووشبووه‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كرێن و دوو كوڵانی گه‌ره‌كی برایه‌تیش كه‌ره‌نتینه‌ كراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.