ئەمڕۆ بۆدووەم جار فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەسەر ناوچەکە داسوڕانەوە ئێوارەش بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە گەرویی سنگایان لەبناری چیای بەربزین بۆردومان کرد.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەبیانووی بۆردومانكردنی بنكهو بارهگاكانی پارتی كرێكارنی كوردستان (پهكهكه) ناوچە سنووریەکانی برادۆستی لە قەزای سۆران بۆردومانکرد.
گوتیشی: بۆردومانەکە نزیک ناوچەکانی گەرواسنگا و بێرکم و سنین و بن قەڵات و چیای بۆلی کونە کۆتری گرتۆتەوە، کە ئەم گوندانە ناوچەی قەدەغەکراون و چەند ساڵێکە چۆڵکراون.
بەپێ قسەی سەرچاویەکی بۆردومانی فڕۆکەکان لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیان بووە بەڵام وەک ئەو سەرچاوەیە بۆ کوردستان تیڤی گوتی: ئۆتۆمبێلەکە بەبێ زیان لەوشوێنە دەربازبووە.
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ئەمه بۆ چهندین جارە بە هۆی هەبوونی بنكه و بارهگای چەکدارانی پەکەکە بۆردومان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.