تهندروستی كۆیه داوا لەو كەسانە دەكات كە بەشدارییان لە پرسەكەی ئەمڕۆی شارەكە كردووە، بهیانی چوارشهممه سەردانی نەخۆشخانەی فێركاری شەهید خالید بكەن بۆ ئەوەی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ بكرێت.
له راگهیهنداروێكی تهندروستی كۆیه هاتووه، دوای مردنی هاوڵاتییەكی كۆیە لە هەولێر دوای مردنی پشكنینی كۆڕۆنای بۆ ئەنجام دراوە ئەنجامی پشكنینینەكەش پۆزەتیف دەرچووە تەندروستی كۆیە داوا لەو هاوڵاتیانەی شاری کۆیە دەكات كە ئەمرۆ ٢٨ـ ٤ ـ ٢٠٢٠ بەشداریان لە ناشتنی هاوڵاتی خانە تاهیر رسول یانکردووە لە هێنانەوە و شوشتن و ناشتنی بەیانی سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید بکەن بەمەبەستی وەڕگرتنی (سامپل) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.