بەرپرسانی خۆجێی لە پارێزگای بەسڕە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای هاریسە، بڕیاری داخستن و کەرەنتینکردنی قەزاکەیان دا.
بەرپرسانی خۆجێی لە پارێزگای بەسڕە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای هاریسە، بڕیاری داخستن و کەرەنتینکردنی قەزاکەیان دا.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسڕە، قاسم نەزال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری داخستن و کەرەنتینکردنی قەزای هاریسەیان داوە.
لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری تەندروستی بەسڕە، عەباس بەیاتی رایگەیاند، ٣٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە قەزای هاریسە گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و هەڵمەتێکی گەڕانیان بەدوای گومانلێکراوانی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە دەستپێکردووە.
عەباس بەیاتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئەوەیشی روونکردەوە کە ئافرەتێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری لە پرسەیەکدا کردووە، بەهۆیەوە ٣٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تا ئێستا هەزار و ٨٤٧ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمارکراون کە ٨٨یان گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٢٨٦یان بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و ئەوانەی دیکە لەژێر چاودێری پزیشکییدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.