بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهێنێت شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە به‌غدایە و بڕیاره ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ست بكات و ئه‌وانیش مووچ ڕه‌وانه بكه‌ن، بۆیه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند بڕیاره شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێك ئیمزا بكه‌ن و هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی ئەو ڕێككه‌وتنەی ده‌كرێت نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا مووچه ڕه‌وانه ده‌كه‌ن.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ده‌شڵێت ، مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه ئاماده كراووه و ئه‌وه‌ی به‌غداش دابه‌شكراوه و ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت تا دوو ڕۆژی دیكەش به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.