رۆژی یه‌كشه‌مه 26-4-2020 كه‌ده‌كاته سێیه‌م رۆژی ره‌مه‌زان سوودانیه‌كان تووشی شۆك بوون،كاتێ تەلەفزیۆنی فەرمی سودان (١٠) خوله‌ک پێش كاتی بانگ، بانگی پەخش كرد ،له‌و كاته‌ی خۆر ئاوا نه‌ببوو.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كان له سوودان داخراون بۆیه زۆربه‌ی هاوڵاتیان له‌رێگه‌ی تیڤییه‌وه رۆژۆه‌كانیان ده‌شكێنن كاتێ تەلەفزیۆنی فەرمی سودان (١٠) خوله‌ک پێش بانگ،بانگی پەخش كرد، به‌شێك له هاوڵاتیان رۆژژوه‌كه‌یان شكاند، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له زیندان بوون ، ئه‌م كاره‌ی تیڤییه هاوڵاتیانی زۆر توڕە كرد.
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی : كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.